هونه‌رمه‌ند توانا فه‌ره‌ج كۆچی دوایی كرد

964+
دیلان محەمەد

سەرلەیانی ئەمڕۆ شەممە هونەرمەندی موزیسیان توانا فەرەج دوای مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
نیاز نوری سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە 964 وت، هەفتەی رابردوو هونەرمەند توانا فەرەج تووشی جەڵدەی مێشک هات، ماوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە و بەیانی ئەمڕۆ گیانی سپارد.
باسی لەوەش کرد، توانا فەرەج یەکێک بووە لە موزیسیانە دێرینەکانی شاری سلێمانی و کاری بۆ زۆر لە هونەرمەندان کردووە.

ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییە و بڕیارە کاتژمێر 10 بەرەو گۆڕستان بەڕێبکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

13 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەمە جەزا تێپەڕدەبێت

13 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەمە جەزا تێپەڕدەبێت