زیاتر لە حەوت ترلیۆن دینارە

دارایی عێراق دڵنیایی دەدات؛ موچەی فەرمانبەران دابینکراوە نابێتە 45 رۆژ

فەرهاد حەسەن

وەزیری دارایی عێراق دووپاتیکردەوە، کە موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە، هیچ نیەتێكیشیان نییە کە دابەشکردنی موچە هەموو 45 رۆژێک بێت.

فالح ساری وەزیری دارایی، ئەم قسەیەی بۆ ژمارەیەک لە شارەزا و پسپۆڕان کرد کە سەردانیان کردبوو و رایگەیاند کە تێچووی موچەی مانگانە نزیکەی حەوت ترلیۆن و 700 ملیار دینارە و کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی موچە و بنچینەی دارایی پلە نزمەکانیش.

وتیشی “زێدەڕەوییەکی گەورەمان لە تێچووەکاندا بینیوە و کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم زێدەڕەوییە و کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکان دەکەین”.

سەبارەت بە دۆسیەی باج روونیکردەوەم کە وەزارەتەکەی نزیکەی سێ هەزار و 800 باجدەری سەرەکی دەکاتە ئامانج، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی پابەندن بە دابینکردن و دانانی باجەکە تەنیا نزیکەی هەزار و 300 باجدەر دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئەوانەی دەکەونە چوارچێوەی باجەکانەوە دابەشکراون بەسەر دوو بەشدا، و کارەکان بەردەوامن بۆ فراوانکردن و دەوڵەمەندکردنی بنکەی باج لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی ژمارەی باجەوە.”