خانمە هونەرمەند ئەلیسا. وێنە : وێبسایتی ئێم بی سی
ئەمڕۆ بڵاودەبێتەوە
ئەلیسا چیرۆکی خۆی لە بەڵگەفیلمێکدا نمایش دەکات
+964
پەری ساڵح
ئەمڕۆ چیرۆکی ژیانی ئەلیسا شاژنی هەستەکان لە بەڵگەفیلمێکدا بەناوی ” It’s Ok ” لە پلاتفۆرمی جیهانی نێتفلێکس نمایش دەکرێت و ئامادەکاریش بۆ ئەلبومی نوێ دەکات.
ئەلیسای 51 ساڵ دوای تێپەڕاندنی چەندین قۆناغی جیاواز لە ژیانی و زاڵبوونی بەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدا، تەواوی چیرۆکەکانی لە بەڵگەفیلمێکدا بە پێکەنین و گریانەوە دەگێڕێتەوە و بەر لە نمایشی فیلمەکەشی وتی، ” یەکەمجارە کارێک دەکەم کە ئامانم نییە، وێنەیەکی جوانی خۆم نیشان بدەم، بەڵکو دەمویست راستییەکان وەک خۆی بگەیەنم لەو ئەزموونەی هەمبووە لەو قورساییانەی، کە رووبەروویان بوومەتەوە”.
ئەلیسا لە قسەکانیدا ئاماژەش دەدات بەوەی، بەڵگەفیلمەکە بۆ هەموو ئەوانەیە کە خۆشیاندەوێت و چاوەڕوانی هەواڵی ئەون، لەهەمان کاتدا ئەلیسا ئێستا ئامادەکاری بۆ ئەلبومی نوێ دەکات، هەفتەی رابردووش ئەلیسا لەناو لیستی کاریگەرترین 100 ژنە سەروو 50 ساڵەکانی جیهان هەڵبژێردرا، بە پێی پێگەی فۆربسی جیهانی.