مشەبەک؛ شیرینییە بەتامەکەی رۆژئاوای کوردستان بەلێو دەخورێ

گەڕناس مەعۆ – عامودا

مشەبەک شیرینییەکەی بەتامی رۆژئاوای کوردستانە و هەر بە بەلێو دەخورێ.

عێزەدین سلێمان دوکانێکی لەناو بازاڕی عامودا کردووەتەوە و لەم وەرزەدا کە سارد و سەرمایە بازاڕیان گەرمە.

شیرینییەکە هەروەک لای خۆمان لە رەمەزاندا بەرناکەوێ و خەڵک ئێواران سەرەی بۆ دەگرن.

عێزەدین سلێمان بە 964ـی وت، ئیشەکە لە باوکییەوە فیڕبووە و 40 ساڵە خەریکی ئەو ئیشەن، ئێستاش بەخێزانی پێوەی سەرقاڵن و داهاتی ژیانیان لەسەر ئەو دوکانەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری