بیلباو ئەم وەرزە بارسێلۆنای لە جامی شا دەرکرد. فۆتۆ: X
ئەمشەویش یاریی هەیە
بارسێلۆنا و جیرۆنا له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و جیرۆنا دووچاری شكست بوون و ماڵئاواییان له ركابه‌رییه‌كان كرد.
شه‌وی رابردوو دوو یاری له قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی جیرۆنا به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ به یانه‌ی ریال مایۆركا دۆڕا و له ركابه‌رییه‌كان چووه ده‌ره‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا، كه زیاتر له 120 خوله‌كی خایاند، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی سان مامێس دووچاری شكست هات و به ئه‌نجامی 2-4 گۆڵ به یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو دۆڕا.
یارییه‌كه له كاتی ئاسایی‌دا به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات و دواتر چووه كاتی زیادكراو، تێیدا بیلباو دوو گۆڵی دیكه‌ی كرد و 4-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڵه‌كانی بیلباو “گۆركا گۆرۆزیتا، سانسیت، هه‌ردوو برا ئینیاكی و نیكۆ ویلیامز تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی بارسێلۆناش لێڤاندۆڤسكی و لامین یامال تۆماریان كرد.
ئه‌مشه‌ویش یارییه‌كی به‌هێز، كه دوایاریی قۆناغی هه‌شته، له نێوان ئه‌تلێتیكۆ مه‌درید و سێڤییا له یاریگه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاتژمێر 11:00 ده‌ستپێده‌كات.
تا ئێستا یانه‌كانی بیلباو، ریال مایۆركا و ریال سۆسیداد گه‌یشتوونه قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.