دیمەنێک لە پارەی عێراقی - وێنە: 964
هی حوزەیرانە
گرێبەستەکان ئەمڕۆ وەختی موچەکەیانە
ئەحمەد مستەفا
لەسەر داهاتی ناوخۆ، ئەمرۆ یەکشەممە 26.7.2026، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێ،
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران بۆ مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەستپێدەکات کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەم دابەشکردنە مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەگرێتەوە.
هاوکات، هەر ئەمرۆ موچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە دوای رۆژی 1ـی تەمووزی 2024ـەوە، بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوە جیاوازەکانی حکومەت دامەزراون.