لە گەرمەسێر دەگاتە 50 پلە

خۆتان بۆ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن حازر بکەن؛ دوو رۆژیتر دەگات

شۆڕش قادری

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە دوو رۆژی دیکە دەگات و لە گەرمیان 50 پلەی رێک ساف دەکات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز دەگاتە ناوچەکانی کوردستان و قیممەی گەرماکەش رۆژی چوارشەممە دەبێت کە لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و لە هەولێری پایتەختیش 47 پلە دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە وردە وردە تینی گەرماکە لاواز دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

خۆتان بۆ گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن حازر بکەن؛ دوو رۆژیتر دەگات