"بایکۆت ناشکێنین"

لە رانیە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوامە

964+

توانا نەقی

جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لە قەزای رانییە هاتوونەتە سەر شەقام و درێژە بە داواکارییەکانیان دەدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە قوتابخانەکانی سنوورەکە دەوامی تێدا دەکرێت و بەشێک لە مامۆستایانیش گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن.

مامۆستایەکی ناڕازی لە رانیەوە بە 964ـی وت، بایکۆت لە سنووری پەروەردەی رانیە بەردەوامە و تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت نەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بەیاننامەیەکی توندیان بڵاوکردەوە و جەختیان لە بایکۆتکردن کردەوە تا جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان.

لە ئیدارەى راپەڕین بایکۆت بەردەوامە

لە ئیدارەى راپەڕین بایکۆت بەردەوامە