هەواڵەکان
جەلادەکەی نوگرە سەلمان دەکرێت بە پەتدا و بەنداوی دوکانیش پڕبووە و ماوە لێی بڕژێ
+964
ژووری هەواڵ
لە بەغداوە هەواڵێکی خۆش بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان هات: جەلادەکەی نوگرە سەلمان سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
ئەگەر ئیتر بارانیش نەبارێت، بەنداوی دوکان، بە تواناوەی بەفرەکەی قەندیل سەرڕێژ دەبێت، ئێستا هەر ئەوەندەی بەژنی کەسێکی ماوە لێی بڕژێت.
لە زاخۆ 359 گەنجی راهێنراوو رێکپۆش خوێندنی سەربازی و ئەکادیمییان لە کۆلێژی سەربازی زاخۆ تەواو کردو بڕوانامەیان پێدرا.
کۆمەڵێک جوتیار لە چوارقوڕنە چوونە بەردەم بینای ناحیەی شارەکەو وتیان بە هیچ شێوەیەک قبوڵمان نییە زەوییە کشتوکاڵییەکانمان لێ بسەندرێتەوەو بدرێت بە فەرمانبەران.
لە خانوویەکی قوڕ لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان چەند کەسێکی گەورەی بچووک خەریکی خوێندنن، لەوێ هەم فێری خوێندنەوەو نوسینی زمانی دایک دەب، هەم شیعرو ئەدەبی کوردی دەخوێنن.