جەیک بابیانی بەزاند
ئەم بەرە بەیانییە، نامۆ فازڵ سەرکەوتنێکى دیکەى تۆمارکرد
964+
وریا فەتاح
ئەم بەرەبەیانییە، نامۆ فازیل سەرکەوتنێکى دیکەى بەدەستهێنا و تەنیا بە شەش خولەک رکابەرە ئەمریکییەکەى بەزاند.
نامۆ فازیڵ بە ئاڵای کوردستانەوە یارییکرد و بە تەنیا شەش خولەک لە هاتنەناوەوەى بۆ مەیدانەکە، لە جەولەى دووەم رکابەرە ئەمریکییەکەى ناچار کرد خۆى بەدەستەوە بدات.
دواى یارییەکە و سەرکەوتنەکەى، نامۆ فازیل بە ئاڵاى کوردستانەوە ئاهەنگى گێڕا و هۆنراوە،”نەک هەر خۆم مێژووش ئەڵێ کە کوردم و کوردستانیم”، دەوتەوە.