دیمه‌نێكی پلاستیك و نایلۆنى فڕێدراو كه ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه، بڵاویكردووه‌ته‌وه
قوماش و به‌ڵگه‌نامه دوو له‌و شتانه‌ن
ئه‌و شتانه چین كه نابێت له‌ناو سندوقى پلاستیكیدا هه‌ڵبگیرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى رێكخراوێكی ژینگه‌یی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و شتانه ئاشكرا ده‌كات كه نابێت له‌ناو سندوقى پلاستیكیدا هه‌ڵبگیرێن، كه له‌ناویاندا قوماش و به‌ڵگه‌نامه دوو له‌و شتانه‌ن.
مه‌عروف مه‌جید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە له نووسینێكدا كه بۆ 964ـى ناردووه، ده‌ڵێت، ئەگەرچی دەفری پلاستیکی گونجاوە و دەستکەوتنی ئاسانە، بەڵام هەندێک بابەت هەیە کە نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر لەناویدا هەڵبگیرێت، چونکە مەیلی راگرتنی شێ و هەڵمژینی بۆنەکانی هەیە.
قوماشی ناسک و ئاوریشم و خوری، هه‌ڵگرتنیان له‌ناو سندوقی پلاستیکى زیانیان پێدەگات و بۆنی ناخۆش هەڵدەگرن.
باس له جلوبەرگ و پێڵاو و جانتای دەستی و پشتێن و قایشیش ده‌كات، ده‌ڵێت، ئەگەر لەناو کیسی نایلۆندا هەڵبگیرێت ئەوا به‌هۆى ئه‌و شێیه‌ى له‌ناویدا دروست ده‌بێت، درز لە چەرمەکەدا دروست ده‌بێت.
بەڵگەنامە و وێنەی گرنگیش له‌و شتانه‌ن كه به‌هۆى دروستبوونى شێوه ده‌شێوێنێ و تێكده‌چن.
سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه، پێیباشه له‌جیاتى پلاستیك و نایلۆن، خواردن و خۆراک لە ناو شوشەدا هەڵبگیرێت، چونکە ده‌ڵێت “شووشە، خۆراک بۆ ماوەیەکی زۆر دەپارێزێت، لە کاتێکدا پلاستیک ئامادەیە بۆ گرتنی بۆنی خۆراک و دزەکردنی ماددە کیمیاییەکان بۆ ناو خۆراکەکە”.
خواردنی ئاژەڵیش به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌گ و پشیله كه ماده‌ى زه‌یتى تێدایه، لەکاتی دانانی لەناو سەبەتەی پلاستیکیدا بۆ ماوەیەکی درێژ تێکده‌چێت.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه، ئامێره ئەلیکترۆنییه‌كانیش له‌و شتانه‌ن كه نابێت له‌ناو ماده پلاستیك و نایلۆندا هه‌ڵبگیرێن، چونكه ده‌ڵێت، شێداری ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان سووردەکاتەوە و بێسوودیان دەکات.