لەسەر ئەرکی خێرخوازان
دوو قوتابخانەی نوێ لە سلێمانی دروست دەکرێت
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەردەی بناغەی دوو قوتابخانەی نوێ دادەنێت و دوو خێرخوازی شارەکە ئەرکی دروستکردنەکەی لەخۆدەگرن.
مامۆستا نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بەشداربووین لە دانانی بەردی بناغەی دوو قوتابخانە کە یەکێکیان دەکەوێتە سنووری پەروەردەی رۆژائاوا و ئەوی دیکە لە رۆژهەڵاتە.
مامۆستا نەژاد باسی لەوەشکرد، لە سنووری رۆژئاوا لە گوندی هەزارمێرد، قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەلایەن خێرخوازێک بەناوی (حاجی عوسمان رەباتی) دروست دەکرێت و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانیشی بۆ دابین دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سنووری رۆژهەڵات لە گەڕەکی ماردین، قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی لەلایەن خێرخوازێک بەناوی (فەرەیدون زێڕەنگەر) دروست دەکرێت و هەمان خێرخواز ئەرکی چاکسازی قوتابخانەکەی لەدوای تەواوبوون گرتووەتە ئەستۆ.
ئەو بەڕێوەبەرە لە قسەکانیدا نەیشداردەوە، کە بەهۆی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانەوە ئەگەر خێرخوازان نەبووایە کەرتی پەروەردە لە سلێمانی بەرەو دواوە دەڕۆیشت.