هۆکار چییە؟

جەژن نزیک بوەتەوە؛ نرخى گۆشت روو لە بەرزییە

دیلان محەمەد- سلێمانى

هەفتەى داهاتوو جەژنى قوربانە، بەڵام بەرزبوونەوەى نرخى گۆشتى سور و گۆشتى مریشک. خەریکە جەژنەکە لە نەداران تاڵ دەکات.

سیامەند رەشید کە گۆشتفرۆشێکى بازاڕى سلێمانییە بە 964ـى وت،”هۆکارەکەى جەژن نییە، هۆکارەکەى زۆرى خواست و کەمى بەرهەمە”.

ئەو پێى وایە، یەکێکى تر لە هۆکارەکان بەرزى باجى گومرگییە لەسەر گۆشت و کاڵاکان، ئەگەر باج دابەزێت کاریگەرى لەسەر نرخەکەى دەبێت.

بەوتەى ئەو فرۆشیارە ئێستا یەک کیلۆ گۆشتى سور لە نێوان 22 بۆ 25 هەزار دینارە و کیلۆیەک گۆشتى مریشکیش بەراورد بە هەفتەى رابردوو 600 دینارى چووەتەسەر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح