نموونەیەک لە تەماتەی بەرهەمهاتووی رەنگ پەمەیی و سوور _ وێنە: 964
ئەی لە کوێ دێت؟
هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات قه‌ده‌غه كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیاران و چارەسەرکردنی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمێکی زۆری تەماتەی خۆماڵی جوتیارانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بڕیاریان دا ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاورده نه‌كه‌ن تا كاتێكی نادیار.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئه‌مشه‌و له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك و هه‌روه‌ها له په‌یجی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كوردستانیش، پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی:“پاڵپشت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها وەڵامدانەوەی یاداشتی داواکارییەکانی جوتیاران لە (کۆمەڵەی کشتوکاڵی الزوبێر) لە سنووری پارێزگای بەسرە، لە ژێر رۆشنایی هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونەکانی لیژنەی هاوبەشی تایبەت بە یەکخستنی (رۆژمێری کشتوکاڵی) لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ، وەک چۆن ئەوان لە ماوەی ساڵی رابردوو، بڕیاریان دا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچەکانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان، ئێمەش لە پێناو درێژەدان بەو نەریتی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنە و کردنەوەی بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی ناوەراست و خوارووی عێراق، بڕیارمان دا بە قەدەغەکردنی هاوردەی بەرهەمی تەماتە لە دەرەوەی وڵات لە رێکەوتی 21/1/2024 تا کاتێکی نادیار.
بۆ ئەم مەبەستە و وەرگرتنی رێککاری کارگێری و یاسایی، نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری /بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم کردووە، بۆ کارپێکردنی لە سەرجەم دەروازەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان .