دیمەنێک لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کە بە موشەکی ئێرانی وێران کرا
له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
عێراق به فه‌رمی دژی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سكاڵا له ئێران ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به فه‌رمی دژی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا له ئێران ده‌كات.
وتیشی، ئێران پێویسته په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه بكات، ئه‌گه‌ر پێیان وایه لایه‌نێكی دژ به ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی عێراقه.
راوێژكارێكی حكومه‌تی عێراق به ته‌له‌ڤزیۆنی سكای نیوزی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سكاڵا له‌سه‌ر ئێران تۆمار ده‌كات، به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجامی دا.
راوێژکارەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئێران پێی وایە بنکەی لایەنی دژ بە ئەوان لە عێراق هەیە، پێویستە بە حکومەتی عێراقەوە بکات.
پێشتر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بە کەناڵی CNNی ئه‌مریكی رایگه‌یاندبوو، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا له‌سه‌ر ئێران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس زاملی، له هه‌ولێر بوون و سه‌ردانی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌ییان كرد، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه “ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی” شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیله و هیچ ئاماژەیەک نییە، کە بنکەیەکی سیخوڕی بووبێ.
شەوی 15 لەسەر 16ـی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستیکی فاتیح 110 هەولێری بۆردومان کرد و چوار مووشەکیان بۆ ماڵی پێشڕەو دزەیی، خاوەنی ئیمپایەر وۆرڵد و فالکۆن گرووپ نێردرابوون و لە ئەنجامدا خۆی و کچێکی و دوو کەسی دیکە لە ماڵەکەیدا گیانیان لە دەست دا و بەهۆی مووشەکبارانکردنەکەشەوە چوار 16ـی دیکە بریندار بوون.