بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە

نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بەرەو 100 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26.5.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 98 دۆلار و 38 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 2.33٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوت سووکی تەکساس بە 92 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

چەند رۆژێکە قسەوباس لەسەر رێککەوتنێکى نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران هاتووەتە ئاراوە و هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوە یان دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا.