لە سلێمانی
لەبەشێکی قوتابخانەکان دەوام هەیە و بەشێک لە مامۆستایانیش بەردوامن لە بایکۆت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەگەرچی لەبەشێکی زۆری قوتابخانەکانی سلێمانی خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان گردبوونەتەوە و بەردەوامن لە بایکۆت.
مامۆستایان بە هوتاف کێشان سووربوونی خۆیان لەسەر بایکۆتکردن دووپات دەکەنەوە، و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لە نزیکی پەروەردەی رۆژئاوا جێگیرکراون، بەڵام لە ئۆتۆمبێلەکانیان دانەبەزیوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.