کۆنمرەکەی 99.14 بووە

یەکەمی قوتابخانەیەکی بووە و دەیەوێت ببێت بە دکتۆر

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دەرچوویەکی پۆلی 12ـی زانستی لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 99.14 یەکەمی سەر ئاستی قوتابخانەکەیەتی و دەشڵێت: دەمەوێت ببمە دکتۆر.

ئاریا ئاکۆ، قوتابی پۆلی 12ـی زانستی بە 964ـی وت: هەستێکی زۆر خۆش بوو کە دوای ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونە، نمرەیەکی بەرزەم وەرگرتەوە.

ئەو قوتابییە ئامۆژگاری قوتابیانی ساڵی نوێی خوێندن دەکات، بەپێی پێویستی خۆیان سەعی بکەن و بەبێ سترێس و دودڵی بخوێنن و پشوودرێژ بن.

هانا ئەنوەر، دایکی ئەو قوتابییە، بە 964ـی وت: کوڕەکەمان بەو نمرە بەرزە، قەرەبووی ماندووبوونەکەی کردووینەوە، داواشی لێئەکەم کاتێک بوو بە دکتۆر یارمەتی خەڵک بدات و دڵخۆشیان بکات.

پێداچوونەوە: هەژان هادی