حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئێران بۆ ئیسرائیل: بە زووترین کات وەڵاممان دەبێت

964+

ژوورهەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێرشەکەی دیمەشق ئیسرائیل ئەنجامیداوە، بەڵێن دەدەین لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵاممان دەبێت.

کەناڵی NBC لە زاری سێ یاسادانەری ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: ناتەنیاهۆ ئاستی جەماوەری هاتووەتە خوارەوەو رەنگە بیەوێت شەڕەکە درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرس لە بەرپرسە ئەمریکییەکانی بیستووە: بایدن لە دوا پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ناتەنیاهۆ زیاتر هەستی بە بێهیوایی کردووەو زیاتر لە جاران ئەمەی پێوە دیار بووە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز نوسیوێتی: بەرپرسە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەڵێن ژێرخانە پێشکەوتووەکەی حەماس وایکردووە هەڵمەتە سەربازییەکە پەکی بکەوێت، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت ئەو قسانە گوزارشت لەلای سوپا ناکەن.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە: ئێرانییەکان و تیمێکی حیزبوڵا چوونەیە یەمەن بۆ ئاڕاستەکردنی درۆنی حوسییەکان بە رووی کەشتییەکانی دەریای سووردا.

وەزارەتی تەندروستی غەزە نوێترین ئاماری کوژراوو بریندارەکانی بڵاوکردەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ 24972کوژراون، بریندارەکانیش بوون بە 62388 کەس.