دیمه‌نى به‌شێكی هاوینه‌هه‌وارى دوكان .... وێنه: راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى دوكان
کێشەی موڵکداری به‌رۆكى گرتووه
وابڕوا دوكان ناتوانێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانى زیادبكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوكان وه‌ك یه‌كێك له دیارترین ناوچه گه‌شتیارییه‌كان به‌هۆى كێشه‌ى موڵكدارییه‌وه ناتوانێت پڕۆژه‌كانى زیاد بكات، گه‌شتوگوزاریش ده‌ڵێت، هه‌وڵێكیان داوه ئه‌و كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوکان، زێی بچووک به‌ناویدا تیپەڕدەبێت و بەنداوی دووکانیشى لەسەرە، ساڵانە زۆرترین رێژەی گه‌شتیاران سه‌ردانى ده‌كه‌ن، به پێی ئامارى نافه‌رمى ساڵانه نزیكه‌ى یەك ملیۆن گەشتیار رووی تێده‌كات.
رێژین رەئوف حه‌مه‌ساڵح، بەڕێوه‌بەری گەشتوگوزاری دوكان، كێشه‌ى موڵكدارێتى له نێو سێكته‌رى گه‌شتیاری، وایكردووه پڕۆژه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له قه‌زاكه‌ى وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه و زیاد نه‌كه‌ن.
وتیشی “به‌شێكی زۆرى خه‌ڵك كه پێشتر له رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه موڵكیان كڕیوه، ئاماده‌نین بیكه‌نه پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری”.
به‌قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره لە دواى ساڵى 1991 ـه‌وه ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه و تائێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رێژین ره‌ئوف، ئه‌مه به سه‌ره‌كیترین كێشه ده‌زانێت و ده‌شڵێت “كێشه‌كه ته‌نیا دوكانى خوارووى گرتووه‌ته‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 لە سنووری قه‌زای دوكان زیاتر لە 100 شوێنی مۆڵەتپێدراو و زیاتر لە سێ هەزار كەپر و ناوچەی گەشتیاری و نزیكه‌ى هه‌شت كیلۆمه‌تر ناوچه‌ى گه‌شتیاریش له كه‌نار زێى بچووك هه‌یه.