سی دەخۆن

لای قەسابێکی زەڕایەن بووە بە ماڵی پشیلەکان

بروا مەجید – زەڕایەن

رێین فاتیح گۆشتفرۆشێکی ناحیەی زەڕایەنە لە وەزای شارەزوور، بەردەم دووکانی گۆشتفرۆشیەکەی بووە بەماڵێ بۆ پشیلەکان و بە بچووک و گەورە و سارد و گەرما رووی لێ دەکەن.

ئەو ماوەیەکی زۆرە سی ئاژەڵیان بۆ ورد دەکات و پێیان دەدات، وەک خۆی دەڵێ، پشیلە هەیە حەوت پشتی لەوێ بەخێوکراوە،

وەک هەمیشە ئەو رۆژانە، سی و سپڵی ئاژەڵانیان پێدەدات، وە دەڵێ، ئەگەر خواردنەکە بەشیان نەکات ، حەیوان سەردەبڕم وگۆشتیان پێدەدەم.

ئەو گۆشتفرۆشە باسی دەکات، موشتەری هاتووە بۆ سی ئاژەڵ  پێی نەداوە و پێی وتووە دامناوە بۆ پشیلەکان ئەوان زەرورترن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا