پێشتر پارێزگاریش بوووە
پەرلەمانتارێکی عێراق لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا
سیروان خورشید
هێشتا لە عێراق ئەپەراسیۆنی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران لە بەردەوامە و ئەمڕۆش ئەحمەد عەبدوڵا جبوری بەتۆمەتی گەندەڵی لە بەغدا دەستگیرکرا.
یاسین مەحەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بۆ 964 وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان ئەحمەد جبوری پەرلەمانتاری عێراق و سەرۆکی حزبی جەماهیر و پارێزگاری پێشوی سەڵاحەدینیان لە هۆتێلێکدا لە ناوچەی قادسیەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە 20 رۆژ پێش ئێستا بەرپرسی ژمێریاری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیررابوو لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە چەندین تاوان و تیوەگلانی گەندەڵی دا نابوو.
هەر ئەو کەسە دەستگیر کراوە ناوی چەند سیاسی و کەسایەتییەکی دیکەشی هێانابوو کە یەکێکیان ئەحمەد جبوری بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی