درۆنی جۆری MQ-9. فۆتۆ: ئاژانسەکان
چ جۆرێکە و کاری چییە؟
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه‌وتنی درۆنێكیان له به‌له‌د پشتڕاست ده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربازی ئەمریکی لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق کەوتە خوارەوە، به‌رپرسێكی ئەمریکی زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، گرووپێکی لایەنگری ئێرانیش رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی ئەمریکییان کردووه‌تە ئامانج.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، شه‌وی رابردوو درۆنێكی ئەمریکی “لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق کەوتووەتە خوارەوە”، بەبێ ئەوەی جۆرەکەی دیاریی بکات.
ئاماژەی بەوەش کردووه، “هێزە ئەمنییەکانی عێراق فڕۆکەکەیان هه‌ڵگرتووه‌تەوه، هیچ هەواڵێکیش لەبارەی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێكۆڵینه‌وه له رووداوەکە ده‌ستیپێكردووه.
له لای خۆیانه‌وه گرووپی مقاوه‌ی ئیسلامی له عێراق، کە به‌وه ناویان دێت نزیكی ئێرانن و دژی ئه‌مریكا ده‌جه‌نگن، رایانگەیاند، تەقەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی جۆری MQ-9 Reaper کردووە، کە جۆرانه‌یه توانای چاودێریکردن و هێرشکردنی هه‌یه.
گرووپه‌كه لە بەیاننامەیەکدا، ئاماژەی بەوە کردووە، “موجاهیدەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان MQ-9ی داگیرکەری ئەمریکییان کردووه‌ته ئامانج”.
هێرشەکان بۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بەشدارن لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا، دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس توندتر بووه.
لە 17.10.2023ـه‌وه، واتە 10 رۆژ دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەزە، تا ئێستا زیاتر لە 140 هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سوریا، ئه‌مه‌ش بە پێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا.
لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا واشنتۆن چەندین هەڵمەتی لە عێراق و سوریا ئەنجامداوه و هێرشی زۆری كردووه‌ته سه‌ر گرووپه چه‌كدارییه‌كان، به تایبه‌تی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق.
واشنتۆن نزیکەی 2500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا جێگیر كردووه، ئەمەش لە چوارچێوەی شەڕی داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی 2014 دامەزراوە.