کاتی دروێنە و بەبازاڕکردن دیاریدەکرێت
سبەینێ وەرزێر و جوتیارانی مەخمور و دەشتی قەراج کۆدەکرێنەوە
فەرهاد حەسەن
هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بڵاویکردووتەوە سبەینێ دووشەممە تەواوی جوتیارانی مەخمور و دەشتی قەراج کۆدەکەنەوە، بۆئەوەی کاتی دروێنە و بەبازاڕکردن دیاری بکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی هۆبە، داوا لە جوتیاران کراوە سبەینێ 18.5.2026 لە کاتژمێر 11:00 ی ی پێشنیوەڕۆ، لە هۆڵی پەروەردەی مەخمور ئامادەبن بۆ کۆبونەوەیەک کە تایبەت دەبێت بە پرۆسەی دروێنە، بە بازاڕکردن، و دیاریکردنی نرخی دروێنەکردن.
داوا لە خاوەن دەڕاسەکانیش کراوە پابەندبن بە ئامادەبوونیان لەم کۆبونەوەیەدا.
هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور، ئومێدەوارە هەموو جوتیار و خاوەن دەڕاسەکان هاوکار بن لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی گەورەی دروێنە کە قەزای مەخمور و ناحیەی قەراج بەخۆیەوە دەبینێت، بەو هیوایەن بتوانین پلەی یەکەم بەدەستبهێنین.