کارەباییە و چینیە

یەکەم ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خواردن لە شاری هەولێرە

رێباز خدر – هەولێر

یەکەم ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خواردن لە شاری هەولێرە، ئەم ئۆتۆمبێلە ناوی فود تڕاک Food Truckـە، دروستکراوی وڵاتی چینە و بە کارەبا کار دەکات و بەکاردێت بۆ فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە تێیدا،.

ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن گەنجێکەوە بەناوی عومەر عەبدوڵاوە و بۆ یەکەمینجار هێنراوەتە کوردستان و ئەو بە 964ـی وت، 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەڕوات، لە بری فێنککەرەوە پانکەیەکی بچوکی هەیە و بۆی دانراوە.

وتیشی، بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش دروست کراوە و زۆرجار خەڵکی وێنەی لەگەڵ دەگرن و هەر ئەمەش وای کردوە کەوا ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆیی و خێزانەکەی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی