سكرتاریه‌تى یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان كار له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پڕۆژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن... وێنه: راگه‌یاندنى یه‌كێتى مامۆستایان
له هه‌ولێر كۆتایی هات و ده‌چنه سۆران
یەكێتی مامۆستایان قوتابیانی ئامادەیی هۆشیار دەکاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هۆشیاركردنه‌وه‌ى قوتابیانى ئاماده‌یی ده‌كات و له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى سمینارى جیاواز، بابه‌تى جۆراوجۆریان بۆ پێشكه‌ش ده‌كات.
پڕۆژه‌كه به‌هاوكارى كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له كۆتایی مانگى تشرینی دووه‌مى ساڵى 2023 ده‌ستیان پێكرد كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا سنوورى په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێرى گرته‌وه و تیایدا 100 سمیناریان پێشكه‌ش كرد.
سمیناره‌كان تایبه‌تن به قوتابیانى قۆناغى ئاماده‌یى بابه‌ته‌كانى بریتین له ماده‌ى هۆشبه‌ر، توندوتیژى، به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌مۆكی.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا سمیناره‌كانیان له سنوورى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر كۆتایی پێهێناوه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن له سنوورى په‌روه‌رده‌كانى سۆران ئه‌نجامى بده‌ن.
وتیشی “كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى سۆران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له سنوورى هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ى ئه‌و ئیداره‌یه سمیناره‌كانمان درێژه پێبده‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، پلانیان هه‌یه هه‌مان ئه‌و سمینارانه له سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێن پرۆسه‌ى خوێندن له‌و شوێنانه ده‌ستپێبكاته‌وه ئینجا سمیناره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ین”.