دیسان رووداوی هاتوچۆ

دوو پیکاب بەیەکیاندادا و 11 کەس بریندار بوون


دیلان محەمەد جەزا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو پیکاب بە یەکیاندا کێشا، لە ئەنجامدا 11 کەس بریندار بوون.
رائید راستی نەوزاد، ئەفسەری هاتوچۆ لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغ بە 964 وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای قەرەداغ – سێوسێنان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب بە هەڵە تێپەڕیوە و چووەتە سایدی بەرامبەر، لە ئەمجامدا خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی پیکاندا.
وتیشی، لە رووداوەکەدا 11 کەس بریندار بوون و سەرجەم بریندارەکان رەوانەی سلێمانی کراون، لە ناو بریندارەکاندا منداڵێک هەیە دۆخی تەندروستی باش نییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا