"هەنگاوێکە بۆ چاکسازی"

لەناو چاکسازی گەورانی هەولێر رۆژانە زیاتر لە 60 کتێب لەلایەن سزادراوانەوە دەخوێننەوە

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانی هەولێر ۆژانە لەناو چاکسازییەکەیاندا زیاتر لە 60 کتێب لەلایەن سزادراوانەوە دەخوێندرێتەوە.

چاکسازییەکەی هەولێر کتێبخانەیەکی گەورەو فراوانی هەیە، بە شێوازێکی مۆدێرن ئامادەکراوە و نۆ هەزار و 653 کتێبی تێدایە و شەش هەزار و 477 سەرچاوەی جیاواز لەخۆدەگرێت لەوانەش ئاینی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسی  دەشڵێت، ئەم ژمارەیە بەردەوام لە زیادبوون و گەشەسەندنە.

ئیدارەی چاکسازی هەولێر خوێندنەوەی کتێبی بۆ سزادراوان وەکو هەنگاوێک بۆ چاکسازی باسکردووە و دەڵێت، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری لە پرۆسەی چاکسازی و گەشەپێدانی توانا فکرییەکان، سزادراوان روویان لە خوێندنەوەی کتێب کردووە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداریان لەم چالاکییە رۆشنبیرییە دەکەن.

بەپێی نوێترین ئامار، تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 38 کتێب لەلایەن سزادراوانەوە خوێندراونەتەوە، کە دەکاتە زیاتر لە 60 کتێب لە رۆژێکدا.

باسی لەوەشکردووە، لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەیاندا، چەندان خول و چالاکی خوێندنەوە بۆ سزادراوان رێکدەخرێت و هەر سزادراوێک دەتوانێت بە ئازادی داوای هەر کتێبێک بکات، دوای تەواوبوونی خوێندنەوەش، کتێبەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ کتێبخانە تاوەکو زۆرترین کەسان سودمەند بن.