حاجیانی کورد لە مەککە: “جەژنمان لەبەردەم کەعبەدا کرد و خزمەتگوزارییەکان زۆر باشن”

964+

پەری ساڵح

حاجیانی کورد کە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە مەککەی پیرۆزن، دڵخۆشی و رەزامەندی قووڵی خۆیان لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییانەی پێیان پێشکەش دەکرێت و ئەو کەشوهەوا ڕۆحییەی تێیدا دەژین، دەردەبڕن.

یەکێک لە حاجیان بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە باسی لە بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن دەکات و دەڵێت، وەڵا ئەو جەژنە کە لەبەردەم کەعبەدا کردمان، لەگەڵ تەوافکردن و بانگی جەژن دونیایەک خۆشی پێبەخشیم کە ناتوانم وەسفی بکەم.

حاجییەکی دیکە کە بە جلی کوردییەوە لەبەردەم کەعبەی پیرۆزدا وەستابوو، ئاماژەی بەوە کرد، دۆخەکە زۆر باشە و هەموو شتێک بەجوانی بەڕێوەدەچێت، نوێنەرەکان هاوکارییەکی تەواومان دەکەن، ئەگەر حاجییەک نەخۆش بکەوێت یان پێویستی بە هەر جۆرە هاوکارییەک بێت، خێرا بە هانایەوە دەچن و لەگەڵیدا دەبن.