دەبێتە راهێنەر

پیکێ دەگەڕێتەوە بەڵام جیاواز

964+

سۆما حەکیم زادە

جیرارد پیکێ، ئەم هەفتەیە جیهانی تۆپی پێی تووشی سەرسوڕمان کرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بیری تۆپی پێ دەکات و بەم زووانە وەک راهێنەر دەگەڕێتەوە بۆ جیهانی تۆپی پێ.

دوای ئەوە قسە و باسی زۆر لەسەر ئایندەی پیکێ هاتە ئاراوە و هەمووان هەوڵیان دەدا بزانن ئەستێرەکەی پێشووی بارسا سەرکردایەتی کام تیپ دەکات، بەڵام پیکێ ئەمڕۆ مەبەستی خۆی روونکردەوە و دەرکەوت پلانەکەی زۆر جیاوازە لەوەی کە ئێمە خەیاڵمان بۆى دەکرد.

جیرارد پیکێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلانەکەى ئاشکراى کرد و بڕیارە رۆرڵی راهێنەر ببینێت لە ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلدا بەناوی سوارە کە لە بواری تۆپی پێی فانتازیادا چالاکە.

پیکێ تیپێکی بە ناوی شارک ئێف سی لە ئەپڵیکەیشنی تۆپی پێی فانتازیا سوارە کۆکردۆتەوە و بۆ تیپەکەی تێر شتیگن، رۆناڵد ئاراوخۆ، گۆندۆگان، فران تۆرێس و جواو فیلیکسی هەڵبژاردووە.

“وتم دەگەڕێمەوە، هەنگاوی داهاتووشم بەشداریکردنە لەو ئەپە، وەرە رکابەریم بکە و ئەپەکە دابەزێنە و یاریم لەگەڵ بکە تا خەڵاتەکان ببەیتەوە”. پیکێ واى وتووە.

شاکیرا بۆ جاری دووەم هێرشی كرده‌ سەر پیکێ

شاکیرا بۆ جاری دووەم هێرشی كرده‌ سەر پیکێ