نیاز محەمەد لەگەڵ یانەی تەلەبە رێککەوتووە

+964

هێژا خەسرەو

نیاز محەمەد، بەرگریکاری پێشووی یانەی مینا نزیکە لەوەی لەگەڵ یانەی تەڵەبەی بەغداد گرێبەست واژۆبکات و ببێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

ئەو بەگریکارە سەبارەت بە راست و درووستی ئەم هەواڵە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئەحمەد سەڵاحی، راهێنەری تەلەبە داوایلێکردووم پەیوەندیان پێوەبکەم، بەخۆشحاڵییەوە داواکەیم قبوڵکرد و ئێستا گفتوگۆکان هەمووی تەواوبووە و تەنها واژۆکردنی گرێبەستەکەم ماوە.

تەڵەبە داوای کردووە بۆ ماوەی وەرز و نیوێک پەیوەندییان پێوەب بکات، بەڵام بەوتەى نیاز محەمەدى کە بەیانەى تەلەبەرى وتووە،”تەنها لەم قۆناغە لەگەڵتان دەبم بۆ ئەوەی هەردوولامان بزانین بارودۆخمان چۆن دەبێت”.

“جگە لە یانەی تەڵەبە،یانەکانى کەربەلا، مینا، نەفتی وەسەت و نەجەفیش گرێبەستیان پێشکەشکردم، هەروەها یانەی مینای یانەی پێشووم داوای لێکردم بگەڕێمەوە یانەکەیان”، نیاز محەمەد واى بە 964 وت.

نیاز محەمەد، بەرگریکاری باڵی راستە و پێشتر لە خولی عێراقی بۆ یانەکانی هەولێر، شورتە و مینا یاریکردووە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح