دۆناڵد ترەمپ
"به‌مزووانه كۆتایی دێت"
تره‌مپ: ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران كات به‌فیڕۆدانە
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، ئاگربه‌ست و راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران، كات به‌فیڕۆدانه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌م ململانێیه به‌مزووانه كۆتایی دێت.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی كۆماریی ئه‌مریكا له كۆرینت له ویلایه‌تی مێسیسپی قسه‌ی كرد و له باره‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند، هیچ بژاره‌یه‌كی تری نه‌بوو.
وتیشی، ده‌بوو زووتر ئه‌و كاره‌ی بكردایه و ئه‌وه‌ی ئێستاش رووده‌دات، به‌مزووانه كۆتایی دێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لەسەر ئاگربەستێکی کورت رێککەوتین، کە زۆرم پێ خۆش نەبوو، من ئەوەم بە کات بەفیڕۆدان زانی.
ئاماژەی بەوەش کرد، “رێگەمان بە ژمارەیەکی کەم لە کەشتیەکان دا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئێمە دەمانەوێت باش بین، بەڵام ئەوەندەی من بزانم، ئه‌مه کات بەفیڕۆدان بوو”.
ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەردەوامن بۆ رێگریکردن لە دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رووبەڕووبوونەوە سه‌ربازییه‌كان، تاران دوێنێ میوانداریی وتووێژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی سعودیە، پاکستان و تورکیا کرد کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و کردنەوەی کەناڵەکان بوو بۆ دانوستان.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر لە رێگەی نێوەندگیره‌كانەوە بەردەوامیی پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ واشنتۆن پشتڕاستکردبووەوە و روونیکردەوە، ئەمریکا هەوڵدەدات مەرج بۆ پێشنیازی ئێران بۆ ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز زیاد بکات.