بە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد

سامسۆنگ هەنگاوێکی تازه دەنێت

964+

عادل کانەبی

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی رۆژی 17ی کانوونی دووەمی دیاری کرد بۆ پەردەلادان لەسەر نوێترین بەرهەمی گالاکسی s24.

بە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی خۆی بخاتە بەردەست بەکارهێنەرانی.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سامسۆگ رایگەیاند، کۆنفرانسی Galaxy unpacked لە رۆژی 17ی کانوونی دووەمی 2024 بەڕێوە دەچێت.

سامسۆنگ پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گالاکسی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەیە.

چاوەڕوان دەکرێت سامسۆنگ بە سێ جۆری جیاواز بەرهەمەکەی نمایش بکات ئەمانیش، S24، S24 پڵەس، S24 ئەڵتڕا.