چی روویدا؟

وەزعەکە باش ناڵێت و ئەمریکا و ئێران دەست لەیەک دەکەنەوە

توانا نەقی

درەنگانی شەوی رابردوو دیسان خەریکبوو وەزعی شەڕ بقڵیشێتەوەو تا ئێستاش کاریگەریەکەی ماوە ئەمریکا هێرشی کرد و ئێرانیش هەڕەشە دەکات، جا با بە پوختی هەموو هەواڵەکانی شەڕ و ناوخۆش ئاگاداربن و بە خێرایی بیخوێننەوە

– ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا هێرشی کردووەتەوە سەر رادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە دەوروبەری گەرووی هورمز.

-هاوکات فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دواییە وەڵامێک بوون بۆ خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچیی ئەمریکا لە نزیک گەرووی هورمز لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە.

– ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر دوورگەی قیشم و چەند ناوچەیەکی دیکە، ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە

– سێنتکۆم: هێرشەکەنایان لە تۆڵەی فرؤکە ئاپاچیەکەی ئەمریکا کە ئێران خستوویەتیە خوارەوە بەسەرکەوتوویی تەواو کرد.

– سەرۆکی گروپی کەشتیوانی فەرەنسی: ئەستەمە گەرووی هورمز بگەڕێتەوە دۆخی پێش شەڕی ئێران و ئەمریکا.

– سوپای پاسداران: چوار هێرشمان لە قایدەی ئەزراق لە ئوردن تێکشکاندووە بە موشەک.

– سوپای پاسداران: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆری MQ-9 لە ئاسمانی بوشەهر خراوەتەخوارەوە.

عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران: هێزەکانمان هیچ هێرشێک بە بەىی وەڵام ناهێڵنەوە و رێگە نادەین بە سەریانەوە بچێت.

– محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئێمە زمانی دیپۆلۆماسیمان پێ باشترە، بەڵام بە رەوانی بە زمانی دیکەش قسە دەکەین، بەڵێنەکانتان بشکێنن، ئەو کاتە بەو زمانە قسە دەکەین بە باشترین شێوە پێی دەدوێین.

لە ناوخۆ و لای خۆشمان هەواڵ هەیە و دەتوانن بزانن چی روویداوە:

– ئەمڕۆ کۆتا کاروانی حاجیانی هەرێم لە وڵاتی سعودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

– بەهۆی گەڕان بەدوای تەرمی کچێک کە لە زەڵم خنکاوە ئەمڕۆ هیچ گەشتیارێک ناتوانێت سەردانی سەیرانگای ئەحمەد ئاوا بکات لە هەورامان.

– گەڕان بەدوای کچەکەدا بەردەوامە و لە چەنین لای ئاوی زەڵامەوە چەندین کەس و تیم بەدوایدا دەگەڕێن.

– پێشتر قەرار بوو بە وشکانی بگەڕێنەوە بەڵام ئێستا چونکە ئاسمان کراوەتەوە سەرجەمیان بە فرۆکە دەگەڕێنەوە هەرێم.

– دوێنێ شەو ئاخر ئەڵقەی سەعاتی سفر لەگەڵ عەقید سەلام بۆ ئەم وەرزە پێشکەش کرا و لە دوای مۆندیال وەرزی نوێی بەرنامەکە لە 964ـەوە بەردەوام دەبێت.