لە رێگەی فڕۆکەوە

ئەمڕۆ دوا کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێم

توانا نەقی

وا بڕیارە ئیتر لەمڕۆوە کۆتایی بە گەڕانەوەی حاجیانی هەرم بێت و دوا کاروانیان بگەرێنەوە هەرێم لە رێگەی فڕۆکەوە.

پێشتر بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و شەڕەی شەوی یەکشەممەی رابردوو لە نێوان ئیسرائیل و ئێران روویدا و داخستنی ئاسمانی عێراق و هەرێم و بەشێک لە ناوچەکە بڕیار درا بە وشکانی بەگەڕێنەوە.

بەڵام دواتر حەج و عومەرەی هەرێم رایگەیاند مادام دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە ئەمڕۆ 10.6.2026 دوا کاروانی حاجیان بە فڕۆکە دەگەرێنەوە هەرێم و بە تەواوی کۆتایی بە وەرزی حەجی ئەمساڵ دێت.

ژمارەی تەواوی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ 2026، پێنج هەزار و 120 حاجییە، پشکی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمێک زیادکراوە و گەشتەکان سەرجەمیان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ئەنجامدراون.