نەوت بەرمیلی هاتە 75 دۆلار

964+

توانا نەقی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخی نەوت تا رادەیەک وەکو دوێنێ سێشەمە وایە و نرخەکەی جێگیرە هەرچەندە لە کاتی داخستنی بازاڕدا رۆژی سێشەممە نزیکەی دوو دۆلار نرخەکەی دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 75 دۆلار و 83 سەنتە و بەوەش بە رێژەی 0.6% نرخەکەی دەبەزیوە.

نەوتی سوکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 70 دۆلار و 32 سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دواین بڕیارى رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانى ئەوەیە کە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنان بە کۆتایى ئەو مانگە بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئاراستەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.

شارەزایانی بواری وزە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئەو دڵنیاییەی کۆمپانیاکانی نەوت داویانە لە گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهانی سەرەڕای زیادبوونی گرژیەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.