بێ زیان کۆنتڕۆڵکرا

کۆیە؛ ئاگر لەناو رەزوباخی هاوڵاتییان کەوتەوە

ژێوار خدر

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کۆیە ئاگرێکی بەهێز لە ناوچەیەکی رەز و باخ و پووش و پاواندا کەوتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دوای هەوڵێکی زۆر توانییان کۆنتڕۆڵی بکەن و رێگری لە سووتانی باخەکان بکەن.

بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4.9.2026، تیمەکانی بنکەی “ئاشتی” ئاگادارکراونەتەوە لە هەڵگیرسانی ئاگرێک لە سنووری بنکەکەیان، ئاگرەکە بە خێرایی لە ناو پووش و پاوان و رەز و باخەکاندا بڵاوبووەتەوە و مەترسیی لەسەر باخەکانی دەوروبەری دروست کردبوو.

دەشڵیت، بەهۆی ئامادەباشی و خێرایی گەیشتنی تیمەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، توانراوە رێگری لە زیانی زیاتر بکرێت و چەند رەز و باخێکی هاوڵاتییان لە سووتان و لەناوچوون رزگار بکرێن، لە ئێستادا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە.