لە راپرسییەکی عێراقیدا

ئەرسەلان عەبدوڵا بوو بە باشترین میدیاکاری کوردی وەرزشی لەسەر ئاستی عێراق

+964

ژووری هەواڵ

میدیاکاری دیاری وەرزشی ئەرسەلان عەبدوڵا لە راپرسییەکدا کە لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامدراوە، نازناوی باشترین میدیاکاری کوردی وەرزشی بەدەستهێنا.

راپرسییەکە لەلایەن (المركز الخبري الرياضي – ناوەندی هەواڵی وەرزشی) ئەنجامدراوە کە ناوەندێکی عێراقی ناسراوە، ساڵانە باشترینەکان لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان دەکات، بۆ ئەمساڵیش هەموو ئەو بوارانەی پەیوەندییان هەیە بە وەرزشی عێراقییەوە راپرسییان لە بارەوە ئەنجامدراوە، هەر لە باشترین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ، تا باشترین یانەو وەرزشکارو ناوەندی نوێژینەوە و کۆمێنتار و میدیاکاران.

لەو بەشەی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان (12852) کەس دەنگیان داوە، ئەرسەلان عەبدوڵا لە تۆڕی 964 (5044) دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە رێژەی 39%ی دەنگی بەشداربووان، بەمەش پلەی یەکەمی بەدەستهێناو بووە باشترین میدیاکاری وەرزشی کورد لەسەر ئاستی هەموو عێراق.

ئەرسەلان عەبدوڵا لە بەناونگترین میدیاکارە وەرزشییەکانە لە هەرێمی کوردستانە، سەرنووسەری هەواڵ و بەرپرسی دێسکی وەرزشییە لە 964، ئەزموونێکی گەورەی لە کاری میدیاییدا هەیە و بەوە ناسراوە میدکارێکی ورد و سەنگینی وەرزشییە.