پرسیاری 964 له‌ پێشانگه‌ی كتێبی زاخۆ

ژیریی ده‌ستكرد مرۆڤ له‌ كتێب داده‌بڕێنێت؟

964+

شڤان عه‌بدوڵا – زاخۆ

له‌ پێشانگه‌ی كتێبی زاخۆ، كه‌ ئه‌مڕۆ كرایه‌وه‌، پرسیاری په‌یامنێری 964 له‌ خوێنه‌رانی كتێب ئه‌وه‌بوو، ئایا ژیریی ده‌ستكرد خوێنه‌ران له‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب داده‌بڕێنێت؟

به‌شداربووان هه‌ریه‌كه‌ی به‌ جۆرێك بیروڕای خۆیان ده‌ربڕی و به‌ گشتییش له‌ نێوان دوو بیروڕای جیاوازدان، هه‌یه‌ پێی وایه‌ كتێبی كاغه‌ز سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ فێربوون و خۆڕۆشنبیركردن و مه‌عریفه‌، بۆیه‌ ژیریی ده‌ستكرد ناتوانێت جێگه‌ی كتێب بگرێته‌وه‌، بیروبۆچوونێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ پێی وایه‌، گه‌نجان و نه‌وه‌ی ئێستا زیاتر حه‌زیان له‌ ئه‌لیكترۆنیان و شته‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌ و بایه‌خیان بۆ كتێب هه‌یه‌ له‌سه‌ر مۆبایل و ئایپاد و ئامێره‌ زیره‌كه‌كان، بۆیه‌ له‌ داهاتوودا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كتێبی كاغه‌ز و ته‌نانه‌ت كتێبیش نامێنێت و پشت به‌ ژیریی ده‌ستكرد ده‌به‌ستن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا