جەوەکە لەبری فێنک ببێ گەرمی دەکاتەوە

بارانبارین لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت

شۆڕش قادری

بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان بەردەوام دەبێت و جەوەکەش لەبری فێنک بکات، گەرمی دەکاتەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 31.10.2026  ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە لە هەندێ کاتدا لە دەورووبەری سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.

بۆ سبەى یەکشەممە کەشەکە تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەبێ و لە بەشێک  لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری تاوەبارانی کورت خایەن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی