لەگەڵ یانەی ریال بێتس

ئیسکۆ گرێبەستەکەى تا ساڵى 2027 درێژ کردەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

یانەی ریال بێتیس بە فەرمی ئاشکرای کردووە، ئیسکۆ گرێبەستەکەی تا 30ی حوزەیرانی 2027 درێژکردوەتەوە.

یاریزانە ئیسپانییەکە، هاوینی رابردوو بە خۆڕایی پەیوەندی بە بێتسەوە کرد، بەڵام بەهۆى ئاستە بەرزەکەیەوە لە چەند مانگی رابردوودا بووەتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی پێکهاتەی مانوێل پیلێگرینی.

لە گرێبەستەکەیدا ئەوە هاتبوو، ئەگەر یانەکە رازی بێت، گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی تر درێژ دەکرێتەوە.

ئیسکۆ لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی بە فەرمی لەگەڵ ریال بێتیس واژۆکرد تا حوزەیرانی 2024، بەڵام بەپێى بڕگەکانى گرێبەستەکە ئەگەر لەم وەرزەدا لانیکەم 25 یاری فەرمی ئەنجام بدات ئەوان گرێبەستەکەى بۆ درێژ دەکەنەوە.

ئەمشەو یەکەم و دووەمی ئیسپانیا یاریی گرنگیان هەیە

ئەمشەو یەکەم و دووەمی ئیسپانیا یاریی گرنگیان هەیە