لە 12 دینارەوە بۆ 8000 دینار

جیاوازی نرخی خواردن لە سەردەمی دیناری سویسرییەوە تا ئێستا

شۆڕش قادری

لات سەیر نەبێ ئەگەر پێت بڵێن لە سەردەمی دیناری سویسری نەفەرێک گۆشت لە چێشخانەکانی سلێمانی بە 12 دینار بووە و ئێستا بووە بە حەوت و هەشت هەزار دینار.

پەیامنێری 964 چووەتە یەکێک لە چێشخانەکانی سلێمانی، خاوەن چێشتخانەکە بە زەوق و شەوقێکی جوانەوە جیاوازی نرخەکانی لەو سەردەمەوە تا ئێستا هەڵواسیوە، زانا سەعید قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەو کات کە خواردنمان بە هەرزان دەفرۆشت کەسابەتمان باشتر بوو، رۆژ هەبوو خواردنی 600 بۆ 650 نەفەرم دەفرۆشت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خراپی وەزعی بازاڕ و ئەم قەیرانەی رووی لە کوردستان کردووە، بەعام کەسابەت کەمبووەتەوە و بە زەحمەت خواردنی 250 نەفەر دەفرۆشن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری