ئەمشەو یەکەم و دووەمی ئیسپانیا یاریی گرنگیان هەیە

964+

سۆما حەکیم زادە

لە گرنگترین یارییەکانی ئەمشەوی خولی ئیسپانی کاتژمێر 9:00 جیرۆنا و ریال بێتیس یارییان هەیە، جیرۆنا لەئێستادا لەپێشەنگی خولی ئیسپانییە و یاری بۆ مانەوەی لە پێشەنگ دەکات، بۆیە سێ خاڵی یارییەکە زۆر گرنگە بۆ جیرۆنا.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید کە دووەمی خولی ئیسپانییە، کاتژمێر 11:30 بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاری هەیە، سێ خاڵی ئەم یارییەش بۆ یانەی ریال مەدرید زۆر گرنگە، چونکە بارسێلۆنا تەنیا چوار خاڵ لە دوای ئەو دێت و پلەی سێیەمی خولی ئیسپانیایان گرتووە.