چەند سندوقێک تەماتە دەردەکەون - وێنە: 964+
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كوردستان:
له سبه‌یه‌وه ده‌توانن ته‌ماته هاورده بكه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كوردستان ده‌ڵێت، به‌دواداچوونیان كردووه و ده‌ركه‌وتووه به‌رهه‌می ته‌ماته له بازاڕی كوردستان كه‌می كردووه و نرخیشی زیادی كردووه، بۆیه رێگه ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه هاورده بكرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مشه‌و له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: دوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی (تەماتە) لە گشت سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکاندا زۆر کەمبووه‌تەوە و نرخیشی بەرزبووه‌تەوە بۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵی ژمارە(4) ساڵی 2008، بڕیارمان دا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات لە رۆژی دەرچوونی نوسراومان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، بڕیارەکە لە ئه‌مڕۆ 29.3.2026 جێبەجێ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.
له 24ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیش بڕیاری دا رێگه به هاورده‌كردنی ته‌ماته بدرێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگ.