هەوڵی دابینکردنی گۆشت بۆ هاوڵاتیان دەدرێت
“بازرگانانی كوردستان نرخی خواردن و كه‌لوپه‌ل هه‌رزان ده‌كه‌ن”
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به 964ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك بازرگانی كوردستان ئاماده‌ییان ده‌بڕیوه نرخی خواردن و كه‌لوپه‌ل هه‌زران بكه‌ن.
وتیشی، سبه‌ی ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی دابینكردنی گۆشت به نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدا هه‌یه.
نه‌وزاد شێخ كامیل ئاشكراشی كرد، كار بۆ دانانی سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ نرخی دراو ده‌كرێت و له دوای سه‌ری ساڵه‌وه بازرگانان ده‌توانن مه‌نه‌فێست پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندی وه‌ربگرن و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت بۆ هاورده‌كردنی خۆراك به نرخی فه‌رمی دۆلار له عێراق.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا