هەواڵەکان
گریان و دڵخۆشى تێکەڵى یەکترى بوون و شمشاڵەکەی قالەمەڕەش موژدەى بوتڵێک غازە
ژووری هەواڵ
ئەگەر جاران، ناوچە گەشتیاریى و شوێنەوارییەکانى کوردستان بەچەند وشەیەکى کەم لە (چات جی پی تی)یەوە ناسێندرابێت، لەمەودوا بە ڤیدیۆش پیشان دەدرێن، چونکە ئەحمەد رەمزى کە گەنجێکى داهێنەرى دهۆکە، لەگەڵ تیمەکەیدا دەروازەیەکی نوێیان کردووەتەوە بە پڕۆژەیەک هەموو ناوچە شوێنەوارى و گەشتیارییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەیبەنە ناو (چات جى پى تى).
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، یەکەم کاروانى حاجیانى ئەمساڵ لە هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن کە ژمارەیان 147 حاجى بوون و بە رێگاى وشکانى دەستیان بە گەشتەکەیان کرد.
بەیانیان کە بەلوعەکان دەکەنەوە، لەبری ئاوی پاک و سازگار، قوڕاوێکی خەست دێتە ناو ماڵەکانیان، ئەمە باری ژیانی ئێستای دانیشتووانی گەڕەکی ‘ئەوبەر’ـە لە قەزای کفری.
چیتر دەنگى شمشاڵەکەى قالەمەڕە تەنیا ئاواز و هەستێکى هونەرى نییە، بەڵکو موژدەى پڕکردنەوەى بوتڵێک غازە، ئەو دەنگەى ماوەیەک بوو لە کۆڵانەکان گوێمان لێ نەدەبوو، ئێستا وردە وردە خەریکە دێتەوە گوێمان.