دواى 40 ساڵ كۆنترین گه‌ڕه‌كى خوڕماڵ قیرتاو ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى خوڕماڵ ده‌ڵێت، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنى له‌ناوه‌ندى ناحیه‌كه‌یان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه یه‌كێك له‌وانه گه‌ڕه‌كی داڵانى یه دواى 40 ساڵ كارى قیرتاوكردنى بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئوسامه سه‌برى، سه‌رۆكى شاره‌وانى خوڕماڵ به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی قیرتاوكردن گه‌ڕه‌كه‌كانى ناو ناحیه‌كه‌یان گرتووه‌ته‌وه هه‌ندێكیان ته‌واو كراون و هه‌ندێكیش ماون ته‌واو بكرێن.
وتیشی “گه‌ڕه‌كى داڵانى 80% و فه‌رمانبه‌ران 70% كارى قیڕتاوكردنیان ته‌واو كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد جگه له ته‌واوكردنى كارى قیڕتاوى دوو گه‌ڕه‌ك، گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاش كارى دروستكردنى شۆسته‌ى بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ئاماده‌بكرێت بۆ قیڕتاوكردن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كارى قیڕتاوكردنه‌كه ده‌كات له پڕۆژه‌یه‌كى دیكه‌یه‌و هه‌فته‌ى داهاتوو ئامێره‌كانى دێنێته‌وه قیڕتاوى گه‌ڕه‌كه ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌واو ده‌كات .
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى ته‌واوى ئه‌و پڕۆژانه بڕى یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینارى له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان بۆ ته‌رخان كراوه.