نرخی نەوت دابەزی
پێش دانیشتنەکەی ئەمریکا و ئێران
نرخی نەوت دابەزی
شۆڕش قادری
پێش دانیشتنی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک لەسەروو 95 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 11.4.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 20 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی 0.75٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 96 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.33٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، قەرارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کۆببنەوە و هەموو بازاڕەکانی جیهان چاوەڕێی ئەم دانیشتنە دەکەن.