نەوت بەرزبووەوە
سبه‌ی چی ده‌بێت؟
هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ نرخی نه‌وتی به‌رز كرده‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە به‌رزبوونه‌وه‌ی نەوت له بازاڕی جیهانی بەردەوامی به‌خۆیه‌وه بینی، پێده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا له ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ هه‌بێت.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 57 سەنت بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 110 دۆلار و 34 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکاش 1.26 سەنت بە رێژەی 1.1% بەرزبووەوە و گەیشتە 113.67 دۆلار.
سبه‌ی مۆڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئێران له باره‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز كۆتایی دێت و بازاڕیش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، پێده‌چێت نرخی نه‌وت بفڕێت.