کۆمیسیۆن وا دەڵێت

10 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان نه‌داوه‌


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كه‌مێك پێش ئێستا كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌غدا، ده‌ستی به‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق كرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

كۆمیسیۆن رایگه‌یاند رێژه‌ی به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن 41% بوو.

هه‌روه‌ها له‌ كۆی زیاتر له‌ 16 ملیۆن ده‌نگده‌ر، كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، ته‌نیا 6 ملیۆن كه‌س ده‌نگیان داوه‌.